موڕشید برادۆستی – سیدەكان :
بەمەبەستی هاوكاری و هەماهەنگی زیاتر و بەخێرایی گەیاندنی دەنگی وانەبێژان، نوێنەرێك بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە قەزای سیدەكان دیای كرا .
نەبەز موخلیس مامۆستا لە قوتابخانەی شیوان و نوێنەری وانەبێژانی سیدەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە، بە دەنگدان لەلایەن مامۆستایانی وانەبێژی سیدەكان و نوینەری مامۆستایانی وانەبیژی سۆران، وەك نوێنەری وانەبێژانی قەزای سیدەكان دیاری كرام، ئامانجمە دەنگ و داواكاری مامۆستایانی وانەبێژ بگەینمە لایەنی پەیوەندیدار و لەهەمان كات هەوڵی بەرو پێش بردنی كەرتی پەروەردە لە دەڤەرەكەمان دەدەین.
گووتیشی:” ئەوەی لە تواناماندابێت درێغی ناكەین بۆ خزمەتكردنی كەرتی پەروەردەو مامۆستایانی وانەبێژ، هیوادارین سەرجەم مامۆستایان هاوكارمان بن لە گەیاندنی ئەو پەیامە و خزمەت كردنی كەرتی پەروەردە و بەروپێش بردنی”.
بەپێی ئەو ئامارەی بە زاری كرمانجی دراوە، زیاتر لە 700 مامۆستای وانەبێژ لە سنووری قەزای سیدەكان بوونی هەیە و هاوشێوەی مامۆستایانی هەمیشەی خزمەت بە كەرتی پەروەردە و فێركردن دەكەن .