لەسەر ئەو بیانووانەی حكومەتی عێراق لە بارەی بودجە و موچە و شایستە داراییەكان بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێت، پەرلەمانتاران وسیاسییەكانی كوردی نیگەران كردووە و دەڵێن هەڵویستمان دەبێت .
نةهرۆ مەحموود رواندزی، پەرلەمانتاری عێراقی لەسەر لیستی پارتی بە زاری كرمانجی گووت ” حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی ئەو ئەركانەی لەسەری بوون و لە رێككەوتنەكانەوە هاتبوون جێبەجێی كردوون، بۆیە پێویستە حكومەتی ناوەندیش بە هەمان شێوەی حكومەتی هەرێم پابەندی رێككەوتنەكان بێت”.
نەهرۆ رواندزی لە بارەی ئەگەری پابەند نەبوونی حكومەتی عێراق بە رێككەوتنەكانەوە گووتی ” ئەم رێككەوتنە پێش ئەوەی رێككەوتنێكی نێوان هەر دوو حكومەتی هەرێم و بەغدا بێت رێككەوتنێكی سیاسییە لە نێوان لایەنەكانی عێراقی. بۆیە پێویستە رێزی لێ بگیرێت و جێبەجێ بكرێت، بە پێچەوانەوە ئەو ئاراستەیە لە شەقام و ناوەندەكانی هەرێمی كوردستان هاتۆتە بەر رۆژەڤ كە هەڵوێستی تووندمان هەبێت و دەشمان بێت”.