بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30– 8- 2023
كەش/ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە دەبێت, ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە لەناوچە شاخاوویە بەرزەكان لە هەندێ كاتدا .
خێرای با / لە سەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 31– 8- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەوری جیا جیا .
خێرای با / لە سەر خۆ -مام ناوەند دەبێت ( 10 – 15) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكور دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر : 38 ، سلێمانی : 37 ، دهۆك : 37 ، كەركوك : 41 ، هەڵەبجە : 39 ، زاخۆ : 38 ، حاجی ئۆمەران : 27 ، سۆران : 36 ، گەرمیان : 43 ).