پشتیوان كەریم – سۆران:
ماوەیەكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان و ئەو هاوبەشانەی قەرزیان لەسەر كۆبۆتەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كارەبای دەركردووە، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران زانیاری دەخاتەڕوو .
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:”ئەم بڕیارە ئیدارەی سۆرانیش دەگرێتەوە، وادەی لێخۆشبوونیش لە ڕێكەوتی 17ی 8 تا 16ی 11ی 2023 دیاری كراوە، هاوبەشان دەتوانن لەم ماوەیەدا قەرزەكانیان بگەڕێننەوە.
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، ئەوەشی خستەڕوو:” قەرزەكە دەتوانین بۆ هاوبەشان بكەین بە دوازدە قست بەو مەرجەی قەرزەكەی زۆربێت، هاوڵاتیانیش دڵخۆشن بە دووبارە بەخشینی بەشێك لە قەرزەكانین و لە دوای هاتنی ئەم بڕیارە رۆژانە هاووڵاتییان بەمەبەستی گەڕاندنەوەی قەرزەكانیان ڕوو لە بەڕێوەبەرایەتمان دەكەن.
هێمای بۆ ئەوەشكرد:” هاوبەشانی كارەبا لە تەواوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە 83500 هاوبەش پێكدێن،
و بڕی ئەو قەرزەی لایانە زیاتر لە 77 ملیار دینارە و ڕۆژ بە ڕۆژیش رێژەی قەرزەكە روو لەكەمی دەكات”.