زاری كرمانجی- سۆران:
پزیشكێكی پسپۆڕ، لە بارەی خوێن مەین، دەڵێت” تووشبووانی نەخۆشانی شێرپەنجە ئەگەر هەستیان كرد قاچێكیان ئەستوور بووە پێویستە سەردانی پزیشك بكەن.
د. سەركەوت خۆشناو، پزیشكی راوێژكاری بۆ چارەسەری گرێ و نەخۆشییەكانی شێرپەتجە، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەگەر نەخۆشێكی شێرپەنجە تایبەت ئەوەی چارەسەری كیمیاوی وەردەگرێت، هەستی كرد قاچێكی ئەستوور بووە بەهیچ شێوەیەك نابێ خاڵەتەكە پشتگوێ بخات.
گووتیشی” هەر كات تووشبوویەكی شێرپەنجە كێشی لەشی زۆر بێت، توانای جووڵانەوەی كەم بێت و هەستی كرد بە ماوەیەكی كەم بۆ نموونە چەند كاتژمێرێك قاچێكی بەشێوەیەكی بەرچاو ئەستوور بووە و ژانی هەبوو و سوور بووەوە، ئەوا لەوانەیە خوێنی مەیی بێت بۆیە پێویستە بە زووترین كات پزیشكی پسپۆری تایبە بەخۆی ببینێت.