زاری کرمانجی – سۆران :
بە گوێڕەی فەرمانێکی زانکۆیی، ڤینۆس مشیر فارس، وەک بەڕێوەبەری نوێی سەنتەری گەشەپێدانی كار لە زانکۆی سۆران (CDC) دەست بەکار بوو. بەڕێوەبەری ئەو سەنتەر ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابییان پیرۆز دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ پلانی خزمەتکردنی زیاتری قوتابییانیان هەیە. سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی سۆران ڕۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی لە پێشخستنی بەهرە و تواناکانی قوتابییان هەبووە. ئەمساڵیش بە کۆمەڵێک پلان و بەرنامەی نوێ لە سەر هەمان ئامانج بەردەوام دەبێت.