زاری كرمانجی-سۆران
وەك شارەزایانی بواری تەندروستی رووەكی باسی لێوەدەكەن: ” لە ژیانماندا بەبەردەوامی گورچیلەکانمان، هەڵدەستن بەکاری پاڵاوتن و پاککردنەوەی خوێن و نەهێڵانی خوێیەکان و ژەهرەکان، هەموو ئەو خڵتانەی کەئەجنە ناو لەشمانەوە، بە تێپەڕبوونی كات خوێ و پاشماوە زیان بەخشەکانی تیا کۆدەبێتەوە، لەبەر ئەوە پێویستی بەپاک کردنەوەی بەردەوام هەیە.
چەند رێگایەك دەخرێنە روو بۆ پاككردنەوەی گورچیلەكان:
١-تەنها یەک دەسک (جەپکێ) کەرەوز ئامادەبکەو پاک بیشۆرەوە و ووردی بکەو بیکەرە مەنجەڵێکەوە و ئاوی پاکی خواردنەوەی تێبکە بیکوڵێنە بۆ ماوەی ١٠ خولەک .. پاشان وازی لێبێنە هەتا سارد دەبێتەوە، ئینجا بیپاڵێوە و پاشان بیکەرە دەفرێکی پاکەوە ، دوای بیکەرە ناو بەفرگرەكەوە، هەمو ڕۆژێ کوپێکی لێ بخۆ پێش نان خواردن، هەرجی گرفت هەیە لەناو گورجیلەت نایهێڵێت ، هەمو ڕۆژێ هەست بەپشویەکی ئاسودەدەکەیت”.
ئەوەش دەخەنەڕوو : ” کەرەوز ناسراوە بەکاریگەریە بەهێزەکەی لە پاککردنەوەی گورچیلەکان و بەباشترین شتی سروشتی دادەنرێت بۆ پاککردنەوەی گورچیلە.