زاری كرمانجی-سۆران
له روونكردنەوەیەكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كە كۆپیەكی دەست زاری كرمانجی كەوتووە تیادا هاتووە: ” لە سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردنی هەرێمی كوردستان لهبارهی دەنگۆی گرتنەوەی ئاو لەسهر عێراق، بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین بە مەبەستی بەردەوامیدان بە پەیوەندیەكانمان ڕۆژی یەك شەممە 2023/8/27 كۆبونەوەی تایبەت هەبووە لە نێوان لێژنەی تایبەتمەندی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی مەلەفی ئاو، لەژێر ڕۆشنایی ئەو تێگەیشتن و هەماهەنگیانەی لە نێوان هەردوولادا هەیە، هیچ جۆرە ناكۆكیەك لەسەر ستراتیژی بەرێوەبردنی ئاو نیە.
لەراگەندراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەو بابەتانەی كە بڵاوبونەتەوە لە سۆشیاڵ میدیا هیچ بنەمایەكی دروستیان نییە، هیچ كۆبونەوەیەك هەڵنەوەشاوەتەوە لەسەر بنەمای ناكۆكی نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق، بە پێچەوانەوە پەیوەندییەكانمان لە ئاستێكی زۆر باشدان و لەپێناو پارێزگاری لە ئاسایشی ئاوی عێراق و هەرێم و بەیەكەوە كاردەكەین بە ئامانجی رووبەرووبونەوەی ئاستەنگ و گۆرانكارییەكانی كەش و هەوا و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی دیاردەی كەمبونەوەی ئاو بۆ سەر كەرتی كشتوكاڵ و هاووڵاتیان بەگشتی.
هاوكاتlلە راگەندراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە: “لەكۆتایدا ڕایدەگەیەنین كە مەلەفی ئاو بەپێی دەستور ڕێكخراوە لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵە، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو وەزارەت پەیوەندییە هاوبەشەكانیان رێكخستووە و لە سەر بنەمای پێكەوە كاركردن بەردەوام دەبین .”