ئیسماعیل ئیبراهیم
بۆچی هەندێك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی رێگری لە گڕانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن بۆ كەركوك ؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە كە ئێستا بۆتە جێگەی شرۆڤەی زۆرینەی رۆشنبیران و چاودێرانی سیاسی، بۆچی هەموو لایەنێكی سیاسیی بۆیان هەیە لە هەر شوێنێكی عێراق بێت كاری رێكخستن و سیاسی بكەن، بەڵام تەنها بۆ پارتی نابێ و رێگری لێ دەكەن؟ بۆچی بۆ هەموو لایەنە سیاسییەكان زەمینە خۆش دەكرێت بۆ كاری سیاسی تەنها بۆ پارتی نەبێت؟
بۆچی هەر لایەنێكی عەرەب و توركمانی توندەڕەو بزانن پارتیت بە چاوێكی دوژمنكارانە لێت دەڕوانن، بەڵام بۆ لایەنگیرانی لایەنەكانی دیكە دەڵێن، هاووڵاتی عێراقی و رێزت دەگرن؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە زۆر روونە، هیچ ماندوو بوون و بیر كردنەوەی قوڵیشی ناوێت.
ئەو هەموو دووژمنكارییە لە ئاست پارتی دەكرێت چ لە كەركوك چ لە هەموو ناوچەكانی دیكەی عێراقی داگیركەر و هەتا وڵاتانی هەرێمیشی كە كوردستانیان داگیر كردووە لەبەر ئەوەیە كە پارتی تاك لایەنی كوردییە ئامادە نییە دەستبەرداری ئامانجە سەرەكییەكەی كە دەوڵەتی كوردستانە بێت، ئامادە نییە مساوەمە بكات، ئامادە نییە شكۆی نەتەوەیی بۆ پارە و پۆست بخاتە مەترسییەوە. ئەم هۆكارانەن، وادەكات دووژمنانی نەتەوەی كورد بە خۆیان و بەكرێگیراوانیان رێگە لە گەشەكردنی پارتی بگرن، دەزانن چوونی پارتی بۆ كەركوك واتە گەڕانەوەی شكۆمەندی بۆ تاكی كورد، واتە كۆتایی هێنان بە زوڵم و ئەو غەدرانەی لە كورد دەكرێت.
دەشزانن پارتی بگەڕێتەوە كەركوك لە هەڵبژاردنی داهاتوو كاریگەری زۆر زۆری بەسەر دەنگی نەتەوەی كورد دەبێت.
پارتی هەمیشە بۆ داگیركەران جێگەی مەترسییە گەورەكەیەو بۆ كوردیش جێگەی ئومێدە قوڵەكەیە.