مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
دوای فەرمانی دەست لەكار هەڵگرتنی م. ئەحمەد محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بەڕێوەبەرێكی نوێ لە شوێنی ئەو دەست بەكار دەبێت.
ئەمرۆ رۆژی سێشەمە ٢٩ ئاب ی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و بەرپرسانی پەروەردەیی، مەجید خانۆ عەزیز، وەك بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی مێرگەسۆر، دەست بەكار بوو، هەروەها مامۆستا م. ئەحمەد محەمەد دەستی لە كار هەڵگرت.