پشتیوان کەریم – سۆران:
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند: ” نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە سنووری ئیدارەی سۆران، بۆ مانگی هەشت تا ئێستا رانەگەیەندراوە.
وەفا سەعیدخان دۆڵەمەری، گووتیشی : ” مانگانە لە كۆتایی کۆیی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاری دەكرێن، ئایە چەند كارەبایان بە هاووڵاتییان داوە، دواتر لەگەڵ دیاری كردنی نرخی سووتەمەنی، ئەوکات لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند نرخی ئەمپێری کارەبا دیاری دەکرێت”.
گووتیشی: ” چەند مانگێکە دیاری كردنی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیاری دیاری دەکرێت، پێشتر نرخهكه لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دیاری دەکرا.