مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
لە ناوەندی باڵای بارزان خولی گەشەپێدان و پێگەیاندنی لاوان بەردەوامە لەژێر چاودێری نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی.
رۆژی ٢٨ ئاب ی ٢٠٢٣، دوو سمیناری گرنگ پێشکەش کران لە لایەن محەمەد سەدیق بارزانی، ئەندازیاری ژینگەی، لە ژێر ناونیشانی ( بۆچی ژینگە پێویستە بهێتە پاراستن ) و سمیناری دووەم لە لایەن ئەرسەلان ئەحمەد پیرانی، توێژەری دەرونی و راهێنەری گەشەپێدانی مرۆڤ، لە ژێر ناونیشانی ( دۆزینەوەی کەسایەتی و رێگەکانی گەیشتن بە ئامانجەکان ) پێشکەش بە ئامادەبوانی خولەکە کرا.”
دلۆڤان ئەمجەد، بەرپرسی ناوەندی باڵای بارزان، بە زاری کرمانجی، راگەیاند:” زیاتر لە ١٠٠ گەنج بەشدار بوونە لە خولی پێگەیاندنی ناوەندی باڵای بارزان، بە بەردەوامی ئەم جۆرە خولانە دەکەینەوە، بۆ گەشە پێدان و پێگەیاندنی لاوان لە سنووری ناوەندی باڵای بارزان.