پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بە بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، هەر مسقاڵێک زێڕ بڕی سێ بۆ چوا هەزار دینار رووی لەبەرز بوونەوە کردووە، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕ بە 1924دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 488 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 447 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 427 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 366 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت