زاری كرمانجی-سۆران
زانایان لە قۆناخی كۆتایی دروستكردنی دەرزی یەكن، كە شەش مانگ جارێك لە نەخۆش دەدرێت بۆ چارەسەركردنی بەرزبونی فشاری خوێن.
لەمبارەوە د.ستار سەلیم، پزیشكی پسپۆر لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فێسبوك بڵاوی كردووەتەوە: “موژدەیەك بۆ ئەوانەی فشاری خوێنیان بەرزە و بۆ هەموو مرۆڤایەتی، زانایان لە قۆناخی كۆتایی دروستكردنی دەرزی یەكن كە شەش مانگ جارێك لە نەخۆش ئەدرێت بۆ چارەسەركردنی بەرزبونی فشاری خوێن”.
ئاماژەی بەوەشداوە: ” ئەم دەرزییە جێكای حەب دەگرێتەوە ناوی zilebesiran ە و كارەكانی زۆر بە خێرایی بە تەكنیكی RNA بەرێوەدەچێت، رەنگە نەگاتە ساڵیك بكەوێتە بازاڕەكانەوە.