ئەمڕۆ دووشەممە، (ڕه‌بان حسقيال ڕه‌بان )كه‌سايه‌تيى ديارى مه‌سيحى کۆچی دووای کرد، بەو بۆنەیەوە نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسنامەیەکی بڵاو کردەوە و ئەمە دەقەکەیەتی:
به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى كه‌سايه‌تيى ديارى مه‌سيحى و دڵسۆزى كوردستان خواليخۆشبوو مه‌تران (ڕه‌بان حسقيال ڕه‌بان)ـم بيست. پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سيحى به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
خوالێخۆشبوو كه‌سايه‌تييه‌كى ديارى ئايينى و كۆمه‌ڵايه‌تى بوو، خزمه‌تێكى به‌رچاوى بوارى ئايينى و په‌روه‌رده‌يى و كولتوورى كرد و له هه‌موو ناوه‌نده‌كانى كوردستان و عێراق و جيهان، به‌رگريكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژيان و تهبايى و لێبورده‌يى بوو. خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و يادى به‌خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/8/28