زاری كرمانجی-سۆران
فەرزانە خدر، هەرچەندە دەرچووی بەشی ئەندازیاری كیمیایە لە زانكۆی سۆران، بەڵام كاری دەستڕەنگینی دەكات و توانیویەتی جۆرەها پێداویستی درووست بكات و لە كاتی نمایشكردنیان لە پیشانگەكان ببنە جێگەی سەرەنج و دهستخۆشی ئامادەبووان.
لە بەردەوامی قسەكانیدا فەرزانە خدر، بە زاری كرمانجی گووت: ” دانیشتووی شاری سۆرانم و لەم كاتەی پێگەیشتووم خواستی زۆرم لەسەر كاری دەستی و وێنەكێشان و نووسین و دیزاین و وێنەكێشان هەبووە، ئەوەش بەهرەیەكە خودا بەمنی داوە، بێگومان هەر مرۆڤێكیش روو لە هەر كارو پیشەیەك بكات بە باوەڕو تواناكانییەوە دەتوانێت ئەنجامیان بدات، منیش لەپاڵ خوێندنەكەم توانیوومە رۆڵی خۆم ببینمەوە جگەلەوەی سەركەوتووانە بەشی ئەندازیاری كیمیاییم لە زانكۆ تەواو كرد، لە هەمانكاتیشدا پەرەم بە كارە دەستڕەنگینەكانم داوەو سەركەوتووبوومە لەم ڕووەوە”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” زیاتر لە ساڵێك دەبێت دەستم بهم كاره كردەوە لەبەر ئەوەی لەئێستادا خواستی زۆری لەسەرە بەتایبەت كەرستە كوولتوری و كوردەوارییەكان وەك ئیكسسوارات و جانتا و زیاتر پێداویستی ئافرەتان، لە سەرەتاوە ئەم كارەم بۆخۆمم دەكرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی خەڵك بەدڵی بوو داوایان دەكرد بۆیان دروست بكەم، بۆیە پەرەم بە كارەكەم داوەو توانیومە لە رێگەی پیشانگاكان نمایشیان بكەم، هەروەها لە ریگەی ئۆنلاینەوە موشتەری ئەو كەرستانەم هەیە كە درووستیان دەكەم”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” هەرچەندە كەسانێك پێیان دەوتم تۆ دەبیە ئەندازیارو ئەم كارەی دەستڕەنگینی چ پەیوەندییەكی بە پیشەی تۆوە هەیە، بەڵام بە پێچەوانە من كۆڵمنەداوەو ئەگەر پاَلپشتیشم هەبێت زیاتر كارەكەم پەرەی پێدەدهم، پیشەی خۆم خۆشدەوێ لەپاڵ ئەوەشدا بە هیوام ببم بە ئەندازیارێكی باش و زیاتر پەرەبەبواری خۆم بدەم”
لەبارەی ئەوەی ئایا ئایا هاوسەر گیری تاچەند رێگرە لەبەردەم كارەكانیدا فەرزانە دەڵێت: ” بەپێی ئەوكەسەیە كەهاوسەرگیری لەگەڵ دەكەی، واتە هەڵبژاردەی مرۆڤ دەووری هەیە ئەوكەسەی منیش هەڵمبژاردوە، زانست خوازەو هەمیشە پشتگیرم بووەو متمانەی بەمن هەبووە، دەیەوێ بەردەوام بم لەسەركەوتنەكانم و نایەوێ بەهرەكانم لە ژوورێكی چوار دیواردا كپ ببن.