زاری كرمانجی-سۆران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و وەزیری شارەوانی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تاوتوێ كرد.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ئەمڕۆ دووشەممە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە مەبەستی گۆڕانكاری لە ماستەرپلانەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، لە لایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار (ساسان عەونی) پێشوازی كرا”.
گووتیشی: ” لە كۆبوونەوەیەكدا بەڕێوەبەری نەخشەدانانی هەولێر، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بەڕێوەبەری شارەوانی سۆران بەشداربوون، تاوتوێی چەند پرسێك كرا بۆ هەمواركردنەوەی ئەو ماستەرپلانەی كە پێشتر هەبووە، بۆ ئاستی باشتر و باڵاتر دخرێتەوە خزمەت هاووڵایتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
ئاماژەی بەوەشكرد: ” دووبارە ئاگاداری هاووڵاتییان دەكرێتەوە بۆ رایـكردنی ئەرك و كارە ئیدارییەكانیان سەبارەت بە زەوی سندوقی، لە ئێستادا رێژەی وەرگرتنی بڕی پارەكەی لە ٪٣٠ كراوەتە ٪١٠، بۆیە داواكارین لە نزیكترین ماوەدا سەردانی شارەوانییەكان بكرێت بە مەبەستی كۆتایی هێنان بە ئەركە پێویستەكان و لە پێناو لە دەستنەدانی ئەم دەرفەتە”.