زارى كرمانجي – سۆران :
ئەمڕۆ 25 ی ئەیلوول، پێنج ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان تێ دەپەڕێت.
ڕیفراندۆم بڕیارێک بوو بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی و بە بەشداری پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان درا.
بڕیارێک کە زیاتر لە سەدەیەک گەلی کوردستان قوڕبانی لە پێناو بەخشیوە.
ڕیفراندۆم سەلماندی کە سەربەخۆیی ئەگەرچی بە مەترسی گەورە دەورە دراوە، بەڵام خەون نییە وەک دوژمنانی کورد و کوردستانیش دەیانەوێت لە هزری ئەو گەلە بیچەسپێنن، بەڵکوو مافێکی زیندووە و کورد هەر بەدوایەتی.