زاری كرمانجی- سۆران:
د. كامەران رەسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراك، دەڵێت: بەم هەنگاوانەی خوارەوە كێشت دابەزێنە بێ ئەوەی خۆت برسی بكەیت لەوانە:
-خواردنەوەی بڕێكی زۆر و پێویستی ئاو لە نێوان ژەمەكان، لەگەڵ خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو ڕاستەوخۆ پێش ژەمەكان، چونكە یارمەتی زوو تێر بوون دەدات.
-خواردن بە هێواشی و جوینی بە جوانی، دوور كەوتنەوە لە بەپەلە خواردن بەپەلە .
-لەكاتی خواردن سەیری مۆبایل، تیڤی و كۆمپیوتەر مەكە لەبەر ئەوەی خەریك بوون بەو شتانەوە دەبێتە هۆی ئەوەی بڕێكی زۆرتر لە خواردن بخویت.
-خواردنی سووكە ژەمی تەندروست كە دەوڵەمەندن بە وزە وەك پیاڵەیەك چەرەز، میوەیەك یاخود سەوزەی وەك خەیار و ترۆزی، لە بری خواردنی شیرینی، نەستەلە و ساردەمەنی.
-خەوێكی باش و تەندروست هەروەها دووركەوتنەوە لە شەونخوونی