“ئەوانەی دڵیان بەم كردەوە دوژمنكارانەیە خۆش بێت، زۆڵە كوردن و شیریان پاك نییە”
ئیسماعیل ئیبراهیم
دوای ریفراندۆمە مەزنەكەی كوردستان كە زۆرینەی رەهای كوردستانیان دەنگی بەڵێیان بۆ جیا بوونەوە لە بەغدای داگیركەردا، تا ئەمڕۆشی لەگەڵ دابێت بۆ هەتایە برینی ئەم سەركەوتنە مەزنەی پارتی و ریفراندۆم چییەكان بەسەر دڵی ناحەزانی نەتەوەی كورد دروستیان كرد سارێژ نابێت.
ئەم برینەش بە خەنجەری ناو لەپی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكایەتی مەرجەعی كورد مەسعود بارزانی لێیان درا.
خیانەتی 16 ئوكتۆبەر كە بەشێكی دەست رۆیشتووانی ئەوسا و ئێستای ناو یەكێتی نەبایە، ئەمڕۆ بەرهەمەكەمان دەچینییەوە، بەڵام ئەم خیانەتە دۆزی نەتەوەی كوردی بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی پاش خست.
بۆیە ئاساییە حەشد و توركمان و بەكرێگیراوانی داگیركەران، پێیان ناخۆش بێت پارتی دیموكراتی كوردستان بارەگاكانیان لە كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان بكەنەوە، ئەم خۆپێشاندانەی دژی كردنەوەی بارەگای پارتی لە كەركوك ئەنجامدرا، سەربەرزی پارتی و سەرشۆڕی بەكرێگیراوان و خیانەتكارانە، بەتایبەتی كە هیچ هەڵوێستان لەسەر ئەم خۆپیشاندانانە دەرنەبڕی.
ئەم خۆپیشاندانە لە دژی كردنەوەی بارەگاكانی پارتی خۆرسك نییە، بەڵكو دەستی ناحەزانی نەتەوەی كوردیان لە پشتە و دەیانەوێت بڵێن حكومەت رێگەیدا و خەڵك ناهێڵێت، لە كاتێكدا تاكە شت لە عێراق حیسابی بۆ نەكرێت خەڵك و شەقامە.
ئەم رێگرییە لە كردنەوەی بارەگای پارتی واتە رێگری لە حزبی دایك، لە حزبی رەسەنی نەتەوەیی، ئەوانەی دڵیان بەم كردەوەیە دوژمنكارانەیە خۆش بێت، شیریان پاك نییە.
پارتی زیاتر لە جاران و بەهێزتر لە رابردوو، رووبەڕووی ناحەزان دەبێتەوە و دەستبەرداری ئامانجە سەرەكی و دوورمەودای خۆی كە دەوڵەتی كوردییە نابێت.