پشتیوان كەریم – سۆران:
ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و فرۆشیارێكی نەوتیش لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران هۆكاری بەرزبوونەوەی دەخاتەڕوو.
مەغدید ئۆمەراوەی، نەوت فرۆش، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بێجی بە 170 هەزار دینار و یەك بەرمیل نەوتی مووسڵ بە 165 هەزار دینار دەفرۆشرێت، نرخی یەك لیتر نەوتیش بە 750 دینارە.
مەغدید ئۆمەراوەی، باس لە هۆكاری بەرزبوونەوەی دەكات و دەڵێ: هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا هیچ بڕە نەوتێك هاوردەی هەرێمی كوردستان ناكرێت، هەروەها لە وەرزی پایز خواستی هاووڵاتییان زیاتر دەبێت، ئەمەش وای كردووە نرخی نەوت ڕۆژبەڕۆژ لە بازاڕدا زیاتر بەرز بێتەوە.