زاری كرمانجی- سیدەكان:
بەرپرسێكی باڵای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لە بارەی تۆپبارانەكانی دوێنێ و شەوی رابردوو لە لایەن هێزەكانی ئێرانەوە، رایگەیاند ” تۆپبارانەكانی ئێران هەڕەمەكی بوونە و تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە”.
(ع. د) بە زاری كرمانجی گووت ” ئێمە پێشتر ئاگادار بووین كە سوپای پاسداران بە نیازی دەستدرێژی و تۆپباران كردنە، بۆیە رێكاری پێویستمان گرتبووەبەر”.
ئەو بەرپرسە باڵایەی حزبی دیموكرات، زیاتر گووتی ” ئەو هێرشانەی ئێران بە نیازە بیانكاتە سەر بارەگاكانمان بۆ شاردنەوەی ئەو شكستەیە لە نێو هەموو شارەكانی ئێران و بە تایبەتتر لە رۆژهەڵاتەوە رووبەڕووی بۆتەوە و دەیەوێت بیانشارێتەوە”.
دوێنی و شەوێ رابردوو سوپای پاسداران لە رێگەی تۆپی دوور هاوێژەوە ناوچە سنوورییەكانی ناحیەی سیدەكانی تۆپباران كرد، هەروەها داوایان لە هاووڵاتییان كرد خۆیان لە بارەگاكانی حزبە ئۆپۆزسیۆنە ئێرانییەكان دوور بگرن.