مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
جیهان چاوەڕێی دیاردەیەکی گەردوونین، کە ئەویش دەرکەوتنی مانگە بە ڕەنگێکی شینی گەشاوە، زاناکان ئەو دیاردەیان بە مانگی سوپەر ناو بردووە و دیمەنێکی دەگمەنە و دوو بۆ سێ ساڵ جارێک ڕوو دەدات.
ڕۆژنامەی”دەیلی مەیل”ی بەریتانی بڵاوی کردەوە، سێیەم مانگی زەبەلاح بۆ ئەمساڵ لە 30 ی ئاب کاتژمێر 37 : 9 ی شەوی EST، واتە لە دەوروبەری کاتژمێر 35 : 2 GMT (لە سەعاتەکانی سەرەتای 31 ی ئاب) دەردەکەوێت.
زانایانی گەردوون بەو شێوەیە باس لە مانگی سوپەر دەکەن و دەڵێن لەو کاتەدا مانگ هیچ ڕەنگێکی جیاوازی هەڵناگرێت، سێبەری خۆڵەمێشی ئاسایی خۆی دەهێڵێتەوە، بەڵام ڕەنگە تا 14% گەورەتر و 30% گەشاوەتر لە ئاسایی دەرکەوتنەکانی پێشتری خۆی دەربکەوێت.
هاوکات زانایان بەو شێوەیە پێناسەی مانگی سوپەریان کردووە : “بریتییە لە تێکەڵەیەک لە دوو کاریگەریی فەلەکیی جیاواز، بە تایبەتی کاتێک مانگی نوێ، یان مانگی پڕ هاوکات بێت لەگەڵ “دەوری مانگ”، کە نزیکترین خاڵە لە زەوی لە خولگەی مانگانەیدا.”
لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایان ڕێنمایی هاووڵاتییان دەکەن، بۆ ئەوەی جوانتر دیمەنی مانگ ببینن و چێژی زیاتر لەو دیاردە گەردوونییە وەربگرن، پێویستە لە شوێنێکی تاریک سەیری ڕووداوەکە بکەن وە یان گڵۆپ و ڕووناکییەکانی ماڵ خامۆش بکەن.