زاری كرمانجی- سۆران:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ دووشه‌ممە 28ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه به 1 تا 3 پله‌ی سیلیزی له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌ك شه‌ممە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی سێشه‌ممە 29ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ بۆ په‌ڵه هه‌ورده‌بێت له ناوچه شاخاوییه‌كانیش بۆ نیمچه ههوردهگۆڕێت، ئه‌گه‌ر نمه بارانێكی كه‌میش هه‌یه له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی باكوور.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به 4 تا 5 پله‌ی سیلیزی بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
سۆران :35 پلەی سیلیزی
گەرمیان:40 پلەی سیلیزی.