مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و ڕێگریکردن لە کاری نایاسایی، وەزارەتی تەندروستی، ئاگاداری دەرمانخانەکان دەکاتەوە کە نابێت دەرمانی فرۆشراو وەربگرنەوە و بە کەسێکی تری بفرۆشنەوە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 28 ی ئابی 2023، لەڕێگەی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، ئاگاداری دەرمانخانەکان دەکاتەوە کە نابێت دەرمان وەربگرنەوە و بە کەسێکی تری بفرۆشنەوە.
بەپێی نووسراوێکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، پاڵپشت بە نووسراوی وەزیری تەندروستی، ئاگاداری گشت دەرمانخانەکان کراوهتهوه کە بە هیچ شێوەیەک نابێت دەرمانی فرۆشراوی دەرمانخانەکان وەربگیرێتەوە و دووبارە بفرۆشرێتەوە بە نەخۆشێکی تر.
ئامانج لهم برِيارهش هەر وەكوو لە نووسراوەکەدا هاتووه : لەبەر پاراستنی تەندروستیی گشتیی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە هەموو کارێکی نایاسایی، بەتایبەت لە دەستکاریکردنی دەرمان بە مەبەست یان بێ مەبەست، لەبەر گومانی تێکچوون لە کاتی هەڵگرتنی لە ماڵەوە و لە کاتی گەڕاندنەوەی بۆ دەرمانخانەکان.