لیوا هۆشمەند رەشید، جێگری سوپاساری پێشمەرگە بۆ ئیدارە و میری رایگەیاند:’ لەبارەی دوو لیوا هاوبەشەکە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق گەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی،”
گوتیشی:” پرۆسەی پێداچوونەوە بە لیستی لیوا هاوبەشەکان دەستیپێکردووە و لە ماوەی مانگێکدا دەست بە مەشق دەکەن و دواتر فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەردەچێت’.
باسی لەوەشکرد کە:” هاوپەیمانان ئەو دوو لیوایە پڕچەک دەکەن بڕیاریشە لیژنهیهکی هاوبهشی پێشمهرگه و سوپای عێراق ئهو ناوچانه دیاری بکهن که لیوا هاوبهشهکانی تێدا جێگیر دهکرێن.
گوتیشی: “پێویستە گۆڕانکاری لە لیستی لیوا هاوبەشەکان بکرێت، چونکە هەندێک داتا هەیە نەنووسراوە”.