زاری كرمانجی- سۆران:
پزیشكێك دەڵێت: شێوازی ژیان كاریگەری زۆری هەیە لەسەر ڕێژەی تووشبوونی خەڵك بە شێرپەنجە، هەروەها چەند ڕێنماییەك دەدات بۆ ئەوەی بتوانی ڕێگری بكەی لە تووشبوون بە شێرپەنجە.
د. سەركەوت خۆشناو، پزیشكی ڕاوێژكار بۆ چارەسەری گرێ و نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، ئاشكرا دەكات: شێوازی ژیان كاریگەرییەكی زۆری هەیە لەسەر ڕێژەی تووشبوونی خەڵك بە شێڕپەنجە، لەم بابەتە تەندروستییەدا چەند ئامۆژگارییەكی گرنگ دەخەمەڕوو بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، لەوانە:
-جگەرە بە هەموو جۆرەكانیەوە مەكێشە، هەروەها دەست بە كێشانی مەكە ئەگەر دەستت پێ نەكردووە، یانیش ئەگەر جگەرەكێشی ئەوا وازی لێ بهێنە.
-هەوڵبدە جووڵەی لەشت هەبێت واتە وەرزش بكە.
كێشت زۆر نەبێت ئەگەر زیادە كەمی بكە.
-خۆراكی تەندروست بخۆ.
-دوور بكەوە لە خواردنەوەی ماددە كحولییەكان.
-دووربكەوە لە سێكس لە دەرەوەی خێزان، هەندێك نەخۆشی بەم هۆیەوە دەگوازرێنەوە كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن.
-زۆر خۆت مەدە بەر تیشكی خۆر، ئەگەری تووشبوونت بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەكات.