مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، پلانی وەرگرتنی قوتابییان ئاشكرا دەكات و وادەی دەست پێكردنی ساڵی نوێی خوێندنیش ڕادەگەیەنێت.
د. تاڵب محەممەد، ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی، راگەیاند: ڕۆژی ١٦ -٩-٢٠٢٣ یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنە لە پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، بۆ ئەو مەبەستە پلانی خۆمان داناوە بۆ وەرگرتنی قوتابییان، ئەمساڵ بەشی پەرستاری زیادبووە و بەشێوەی پێشبركێ ٣٠ قوتابی وەردەگرین، كە ئەو بەشە بەیانیان دەبێت، هەروەها بۆ بەشی كارگێری كاریش ٣٠ قوتابی وەردەگرین، كە ئەو بەشە بەیانیان و ئێوارانە.