موڕشید برادۆستی – سیدەکان:
بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لەبەردەوامی کار و چالاکیماندا، هەڵساوین بە کردنەوەی خوولێکی درومانی تایبەت بە ئافرەتان، لەم خوولەدا ” 42″ ئافرەت بەشدارییان کردووە، بەسەر دوو گرووپ دابەشکراون.
جێگر قادر گەردی، بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان، دووپاتی کردەوە:” ڕۆژانە لە ناوەندەکەمان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ، ئافرەتان وانە بە شێوەی تیوۆری و پڕاکتیکی دەخوێنن، لەم خولەدا بەخۆڕایی فێری بڕین و درووینی جۆرەکانی جلی کوردی دەکرێن و لە کۆتایشدا بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێ دەدرێت.
گووتیشی:” وەک ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان، ئامانجمانه خزمەتی سەرجەم چین و توێژەکانی دەڤەرەکەمان بکەین، لە ڕێگەی خوولە جۆرا و جۆرەکان هەلی کاریان بۆ ببڕەخسێنین.
ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان لە مانگی ڕابردووشدا، خوولی دروومانی تایبەت بە پیاوانی کردەوە و 18گەنج بۆ ماوەی بیست ڕۆژ بەشداریان تێدا کردبوو.