زاری كرمانجی-سۆران:
بەبۆنەی 25ی9 ساڵیادی ریفراندۆم و گشتپرسی باشووری كوردستان، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە چەند چالاكییەك ئەو یادە دەكرێتەوە.
ناسیح بەهائەدین، بەرپرسی رێكخراوی ئاڤاشین بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بەزاری كرمانجی گووت: ” ستافی رێكخراوەكەمان، وەك ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەی، لە پێنجەمین ساڵڤەگەری ڕیفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی كوردستان، هەڵدەستین بە سازكردنی كۆڕێك بۆ د. سانع شەریف، مامۆستا لە زانكۆی سۆران لە بارەی ناساندنی پەرتوكەكەی بە ناونیشانی ( ڕاپرسی سەربەخۆی هەرێمی كوردستان لەژێر ڕۆشنایی یاسای نێودەوڵەتیدا) دواتر نووسەر پەرتووكەكە بە دیاری دەبەخشێتە ئامادەبووانی بەشداربووی كۆڕەكە، لە خانەی فەرهەنگی شین لە شاری سۆران”.
لەلایەكی دیكەوە تۆڕی ڕێكخراوە ناحكوومییەكانی سۆران، لە ساڵیادی ریفراندۆم و گشتپرسی، بەچەند چالاكییەك یادەكە بەرز رادەگرن، هەروەها بڕوانامەی دەرچوون بەسەر بەشداربووانی چەند خولێك دابەش دەكەن”.
لەلای خۆیەوە هەژار حەكیم، دەستەی سەرپەرشتیاری رۆژنامەیی سەربەخۆیی، بەزاری كرمانجی راگهیاند ” لە یادی پێنجەمین ساڵیادی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، وەك ستافی (رۆژنامەی سەربەخۆیی) كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی 25ی9ی2022 لە فلكەی بازاڕی سۆران، هەڵدەستین بە ئەنجامدانی چەند چاڵاكییەك، هەروەها ژمارەیەكی نوێی بڵاوكراوەی رۆژنامەی سەربەخۆیی بەسەر هاوڵاتییان دابەش دەكەین و یادەكە بەرزو پیرۆز ڕادەگرین”.