زاری كرمانجی- سۆران:
پارێزگاری دهۆك، ڕایگه‌یاند: به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 18 ملیار و 520 ملیۆن دینار بۆ قه‌زای سێمێڵ و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی قه‌زاكه به ناحیه و ناوچه‌كانیه‌وه ته‌رخان كرا.
د. عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 18 ملیار و 520 ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای سێمێل تەرخان کراوە و بڕیار دراوە بەپێی پێویستی بەسەر هەموو قەزاکاندا دابەش بکرێت، بەڵام ئەو پارەیە پێداویستیی هەموو قەزاکە پڕ ناکاتەوە، چونکە قەزایەکی گەورەیە. بەڵام جەخت دەکەینەوە کە لە داهاتوودا پارەی زیاتر بۆ قەزاکە تەرخان دەکرێت و لە پرۆژەکانی کارەبا و ڕێگاوبان و سەوزایی خەرج دەکرێت.”