پشتیوان کەریم – سۆران:
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران. بە زاری کرمانجی راگەیاند: ” لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیمان دەستکراوە بەهێڵکاری شەقامەکان و دەستپیکیش لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران هێڵکاری بۆ شەقامەکان دەکرێت.
عەقید زرار حسێن، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران هێمای بۆ ئەوەشکرد: “تەواوی ئەو شەقامانەی کە ئامادەن و چاککراون هێلکاریان بۆ دەکرێت لەئێستادا لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەردەوامی هەیە، لەسنووری قەزای مێرگەسۆریش لەلایەن کۆمپانیایەک جێ بەجێ دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا ” وەک ئەندازەی هاتووچۆ هەر رێگایەک پێویستی بەنۆژەنکردنەوە بێت یا هەر شەقامێکی نوێ پێویستی بەهێڵکاری بێت، لەسەرجەم قەزاکانی سنووری ئیدارەی سۆران لەلایەن ئەندازەی هاتووچۆ سۆران هێلکاری بۆ دەکرێت و تابلۆ و هێماش دادەنرێن”.
گووتیشی: “تەواوی هێڵکاریەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی ناوەخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام دەدرێت.