زاری كرمانجی- رواندز
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رواندز دەڵێت” نەخۆشخانەی 50 قەرەوێلەی رواندز، ساڵی 2014 لەلایەن دوو كۆمپانیاوە بەردی بناغەی بۆ داندرابوو، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی راگیرا.
سەپان قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ساڵی 2014 نەخۆشخانەی 50 قەرەوێلەی رواندز لەلایەن دوو كۆمپانیاوە كە یەكێكیان تورك بوو و ئەوەی دیكەیان ناوخۆی بوو بەردی بناغەی بۆ داندرا، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی راگیرا.
ئاشكراشی كرد” بەڕێوەبەڕی گشتی تەندروستی سۆران، گووتی: دووبارە بەدواداچوونی بۆ دەكەم و جارێكی دیكە بۆ وەزارەتی تەندروستی دەكەینە پێشنیار بۆ ئەوەی بكەوێتە بواری جێبەجێكردن.