زاری كرمانجی-رواندز
ئەشكەوتی دەستكردی ئاكۆیان دەكەوێتە دامێنی شاخێكی دۆڵی ئاكۆیان لە سنوری قەزای ڕواندز، رووبەرەكەی نزیكەی 15 مەتر دەبێت، مێژووی دروستكردنی دەگەڕێتەوە بۆ 200 ساڵ لەمەوبەر، لەسەر دەمی میرنشینی سۆران لەسەر دەستی وەستا برایمی ماویلی درووست كراوە.
وەك سەرچاوە مێژووییەكان باسی لێوەدەكەن: ” لەسەردەمی میرنشینی سۆران میر محەمەد پاشای گەورەی رواندز و دەستەڵاتدارانی میرنشینەكە، زۆربەی جاران بۆ پشوو بەسەر بردنی كاتێكی خۆش روویان لەم ئەشكەوتە دەستكردە كردووە، لەئێستاشدا زۆربەی دیوارەكانی روخاون، بەڵام وەك شوێنەوارێكی گرنگ لە ناوچەكە ماوەتەوە، زۆربەی جاران شوێنەوارناسان و شارەزایانی مێژوو بۆ ئاشنا بوون بە شوێنەكە ڕووی تێدەكەن.”.
ئەم ئەشكەوتە رێڕەوی جۆگەی ئاوی بەسەریدا دەڕوا، كە میرنشینی سۆران بۆ دابین كردنی ئاو، لە گەڵی ئاكۆیان بۆ گۆڕێ باغی چووە كە دەكەوێتە دامێنی قەڵاتێ ئاكۆیان، ئەم ڕێڕەوە لە زۆر شوێن ئەكەوێتە ناوەڕاستی بەرزایی چیا بە دانانی بەردێكی زۆر جۆگەلەكە دروست كراوە، كە جێگەی سەرنج و سەرسوڕمانە، توانایەكی بەم شێوەیە لەو كاتەتدا هەبووبێت، لە پەنای چیا رێڕەوی ئاوی پاك دروست بكرێ، ئەمەش یەكێكە لە دەسكەوتەكانی میرنشینەكە.
جگلە ئەم ئەشكەوتە دەستكردە لە دۆڵی ئاكۆیان شوێنەواری چەند قەڵاو ئەشكەوت و نوێنەی گواستنەوەی ئاوی سەردەمی میرنشینی سۆران هەن و وەك ناسنامەیەكی مێژووی لە دەڤەرەكە ماونەتەوە.