زاری كرمانجی-سۆران
سەرئێشە یەکێکە لە کێشە زۆر باوەکان کە توشی هەموو تەمەنە جیاوازەکانی كۆمەڵگه دەبێت، پسپۆرانی تەندروستیش بۆ چارەسەری چەند رێگایەك دەستنیشان دەكەن.
وەك پسپۆرانی بواری تەندروستی ئاماژەی بۆ دەكەن: ” هۆکارە سەرکیەکانی سەرئێشە بریتییە لە کەم خەوی و ماندویی و کەم خواردنەوەی ئاو، بۆ کەمکردنەوەی سەرئێشە دەتوانی ئەم چەند ڕێگایەی خوارەوە پەیڕِەو بکەن:
- ئەگەر سەرئێشەکەت بەهۆی نەخواردنەوەی ئاوە تەنها بە خواردنەوەی چەند پەرداخێک ئاو دەتوانی چارەسەری بکەی.
- بۆ کەمکردنەوە ئازاری سەر کەمێک سەهۆڵ بکە ناو خاولیەک و لەسەر ناوچەوانتی دابنێ بۆ چەند دەقەیەک و ئەمە دوبارە بکەرەوە تا ئازارەکەت نامێنێ.
- قاشێک لیمۆ بکەرە ناو ئاوی گەرمەوە و بیخۆرەوە بۆ کەمبوونەوەی ئازاری سەر و پشوودانی مێشک.
- دوو کەوچکی چا سڕکەی سێو بکەرە پەرداخێک ئاوەوە و ڕۆژانە ٢ بۆ ٣ جار بیخۆرەوە.
- ڕۆژانە سێ جار خواردنەوەی چای زەنجەفیل چارەسەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سەر.
- دارچینی هاڕاو بکەرە ناو ئاوەوە و گیراوەیەکی خەستی لێ دروست بکە و بیکە سەر ناوچەوانت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک.