مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
لە هەندێک لە کافتریاکانی عێراق، بە مەبەستی ئالوودەکردنی گەنجان جۆرە قەترەیەکی تایبەت بە چاو تێکەڵ بە تووتنی نێرگەلە کراوە و سەندیکای دەرمانسازانی عێراق هۆشداری دەدات و هەروەها لە نووسراوێکدا داوا لە دەرمانخانەکانی عێراق دەکات ئەو جۆرە قەترەیە بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی پسپۆڕی چاو، بە هیچ نەخۆشێک نەدرێت.
چونکە هەندێک کەس وەکوو ماددەی هۆشبەر مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.
بەپێی ئەو نووسراوەی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق کە دەست زاری کرمانجی کەوتووە، ئاماژە بە ناوی قەترەکەش کراوە، بەڵام زاری کرمانجی لە پێناو تەندروستی گەنجان و دووربوون لە مەترسییەکانی ئەو جۆرە قەترەیە ناوەکەی لا بردووە، سەندیکای ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: “بازرگانانی مادەی هۆشبەر ئەو جۆرە قەترەیە تێکەڵ بە تووتنی نێرگەلەی دەکەن، ئەوەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە گەنجان و چەندین مەترسی تەندروستی هەیە لەوانە ( ئالوودەبوون، سستبوونی گورچیلە، نەخۆشی جگەر، دابەزینی کێش و نەخۆشییەکانی دڵ).”