زاری كرمانجی- سۆران:
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی، کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی