زاری كرمانجی – سیدەكان:
کەمێک بەر لە ئێستا, تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران, بە مەبەستی لێدان و کردنە ئامانجی پێشمەرگەکانی دیموکرات, ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری برادۆستی تۆپباران کرد .
پەیامنێری زاری کرمانجی لە سیدەکان, رایگەیاند:” ماوەی چەندین ساڵە بەهۆی ناکۆکی سیاسی, دەڤەری برادۆست بووەتە مەیدانی شەڕ, کاتژمێر 3:30 خوولەکی ئەمڕۆ, لە لایەن تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران, گوند و ئاوایی و کوێستانەکان بەربزین، گۆڕی سایە و کوێستانی هۆڕنێ-ی سیدەکان تۆپبارانکرد و، تائێستاش تۆپبارانەکە بەردەوامە.
زیاتر گووتی:” بەهۆی ئەو تۆپبارانە, هیچ هاووڵاتییەکی سڤیل نەبۆتە قوربانی, بەڵام لە هەر بۆردومان و تۆپبارانێک کە لە ناوچەکە ئەنجام دەدرێت زیانی زۆر بەر ژینگە و سرووشت دەکەوێت و ترس و دلە ڕاوێکی زۆر لای هاووڵاتی و گوندنشینان دروست دەکات” .
سیدەكان لە رووی کارگێڕیەوە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە, خاوەنی 250 گوندە, زیاتر لە 100 گوندی بەهۆی بۆردمان و تۆپبارانەكانی وڵاتانی دراوسێ ئاوەدان نەكراونەتەوە و لە 20 ساڵی رابردووشدا, لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان لە دەڤەری برادۆست دەیان كەس بوونەتە قوربانی.