مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی، راگەیاند: ئەمساڵ لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕە پارەیەك تەرخان كراوە بۆ دروست كردنی ژووری قوتابخانەكان، دوو قوتابخانە لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر پێویستییان بە دروستكردنی ژووری زیاد هەبوو، هەر یەكەیان سێ ژووریان بۆ دروستكراوە.
سەبارەت بە وانەبێژانیش، ئەحمەد محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، گوتی: هەر قوتابخانەیەك وانەبێژی زیاد بوو بەسەر ئەو قوتابخانانەی كە پێویستییان پێیەتی دابەشدەكەین، چونكە ئەمساڵ هیچ وانەبێژێك وەرناگیرێت، تەنها ئەگەر بە رەزامەندی وەزارەتی پەروەردە وەربگیرێن، ئومێدێكی زۆرمان هەیە كە ئەمساڵ مامۆستایانی وانەبێژ بكرێنە گرێبەست.