موشیر فارس
زۆری لە سەر گوتراوە کە شەڕ و قەیرانەکانی ئۆکڕاین، بەرەنجامی مەترسی و لێکەوتەی نزیکبونەوەکانی کۆمەڵێک هەڕەشەی جددی ئەمریکا و ناتۆن لەسەر سنورەکانی ڕوسیا و دواجار بەکارهێنانی پێگەی جيۆپۆلەتیکی ئۆکڕاینن لە دژی ڕوسیا بەو پێیەی هاوسنورە و دەیانهەوێت لە ڕێی ئەم میکانیزمی جوگرافیایە بەپڕۆسەیەکی شێنەیی دەست بنێنە بینەقاقا و قوڕگی ڕوسیا، دەرنجام تا لێواری نزیکبونەوە لە خنکانی بەرن.
هەڵبەتە لەو نێوەندەدا، ڕوسیا ساڵێک زیاترە دەرگیری شەڕێکی بێ ئامان و لە دەستدانی ژمارەیەکی زۆری سامانی مرۆیی و زیانێکی ئابوری گەورەیە و ڕۆژ بە ڕۆژ لاشەی ئەو زلهێزە دەتلێنێتەوە. چ جای لەباری هەیبەت و شکۆی مێژوویش کێرڤەکەی ڕووە و لێژیە.
لە نێو گیر و گازەکانی ئەو هاوکێشە ئاڵۆزەدا، گروپی مەترسیداری ڤاگنەر، بە سەرۆکایەتی پڕیگۆژین پۆتین و ڕوسیا دەخاتە نێو (مأذقە) گێژاوێکی مەترسیدار و زەینی دەسەڵاتی ڕوسیا بەرەو ئاراستەیەکی مەترسیدار دەبات و پۆتین دەخاتە بەردەم یەک بژاردە، ئەویش کوشتنی پریگۆژینە.
هەرچەندە هێشتا دیکیۆمێنتەکان ئەوەیان ساغنەکردۆتەوە، پۆتین لە پشتی کوشتنەکەدایە یان خەلەلێکی تەکنیکی ئەوی بەو چارەنوسە سپاردووە، بەڵام لە هەموو بارێکدا پێویستە، سەرکردەی مەزن لەو دۆخ و هەلومەرجانەدا بڕیاری پێویست بدات. نەخاسمە لە ئانو ساتێکدا، شکۆی وڵات لە بەردەم هەڕەشەی مەترسیە دەرکیەکان و ئەکتی گروپێکی خەیانتکار و سەرەڕۆ، کە بچوکترین ماکی خەسڵەتەکانی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی هەڵناگرن…