زاری كرمانجی- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، دەڵێت” ئامانجی پارێزی شەكرە و ئەو چارەسەرانەی بەكاردێت بۆ ئەوەیە نەخۆشەكە شەكرەكەی كۆنتڕۆڵ بێت و تووشی ماكەكانی نەخۆشییەكە نەبێت، دەشڵێت” پێویستە كەسەكە جارجار پشكنینی شەكرە و پەستانی خوێن بكات لە ماڵەوە.
د. داهات حەوێزی، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و شەكرە، دەڵێت” ئەو چارەسەرانەی كە بۆ شەكرە بەكاردێن و ئامانجەكەی بۆ ئەوەیە نەخۆش شەكرەكەی كۆنتڕۆڵ بێت و تووشی ماكەكانی نەخۆشییەكە نەبێت و پێویستە جار جار لە ماڵەوە پشكنینی شەكرە و پەستانی خوێنیش بكرێت، هەروەها پێوانەكانی كەسێكی تووشبوو بە شەكرە بەم شێوەیە بێت واتە شەكرەكەی كۆنتڕۆڵە و تووشی هیچ كێشەیەكی تەندروستی نابێت، لەوانەش:
-شەكرەی پێش نان خواردن وا باشە لە نێوان ۹۰-١۳٠ بێت.
-دوای نان خواردنی لە ۱٨۰ زیاتر نەبێت.
-بەرزەفشاری خوێن ۱۳۰/٨٠ واتە ۱۳ بە ٨ بێت.
-پشكنینی سێ مانگی شەكرە، شەكرەی كەڵەكەبوو-خەزنكراو HbA1c لە ٦٫٥-٧٪ بێت.
-پشكنینی چەورییەكانی بەو شێوەیەی خوارەوە بن كە بریتین لەمانە:
چەوری دڵ LDL لە ۱۰۰ كەمتر بێت.
چەوری كۆلیسترۆڵ لە ۲۰۰ كەمتر بێت.
چەوری سەرجگەر TG لە ۱٦۰ كەمتر بێت.
-كێشی لەش ئاسایی بێت و نەخۆشەكە بەردەوام وەرزش بكات.
-پێویستە نەخۆشەكە پشكنینی قاچ، فرمانی گورچیلەكان، ئەنزیمەكانی جگەر، ئیكۆی دڵ و پشكنینی چاو ئەنجام بدات بەپێی پێویستی.