زاری كرمانجی:
بەشێك لە رۆژنامەنووسان و رۆشنبیریانی نزیك لە یەكێتی گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە سیاسەتی حزبەكەیان بۆ رادەستكردنی نەوت و داهات بە حكومەتی ناوەندی كارێكی باش نەبووە، لە هەموو روویەكەوە زیانی بە پێگەی هەرێمی كوردستان و هاووڵاتییان گەیاندووە .
ئادەم ئاودەڵ رۆژنامەنووسێكی دانیشتووی ئیدارەی رانیەیە و لە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە نزیكە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فێسبووك دوو جار ئاماژە بەو سیاسەتە هەڵەیە دەكات و لە نووسینی یەكەمی دەڵێت ” بەغدا یاری بە هەستی مووچەخۆران حكومەتی هەرێم دەكات”.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە ” ئێستا خەریكە قەناعەتێك درووست دەبێت كە بەغدا شەڕی قەمی و برسی كردنی خەڵكی كورد دەكات “.
لە شوێنێكی دیكەی نووسیوەتی ” بەغدا ئامادە نییە 598 ملیاریش بۆ هەرێم بنێرێت، دەیەوێ زۆر كەمتر لەو رێژەیە دیاری بكات. ئەوان بە حەز و ویستی خۆیان تەفسیر بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەكەن”.
دانیش پێدا ناوە و نووسیویەتی”نەوتەكە لای خۆمان بوایە، وەزعەكە زۆر خاستر بوو”.
ژمارەیە ئەو رۆژنامەنووس و راگەیاندنكارانەی یەكێتی كە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی حزبەكەیان سیاسەتی چەتی لەم بارەوە پەیرەو كردووە زۆرە، بەڵام وەك هەندێكیان ئاماژەی پێ كرد” لەبەر بەرژەوەندی تایبەت و مووچە و لە ترسی تۆڵە كردنەوە ناوێرن رەخنە لە حزبەكەیان بگرن و بۆ رای گشتی باسی ئەو كارەساتە بكەن كە حزبەكەیان بەهۆی رقی سیاسی لە كوردستان، پاڵپشتی حكومەتی عێراقیان كردووە و دۆخی هەرێمی كوردستان و هاووڵاتییانیان خستۆتە
مەترسییەوە .