زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی هەواڵێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 9 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان بۆ كرێنشین و كەمدەرامەتان دروست دەكرێن، لەوانەش زیاتر لە 360 یەكە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیاریكراون”.
كەمدەرامەتانی قەزاو شارۆچكەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، داواكارن ئەم یەكە نیشتەجێبوونانە لە سنوورەكانیان دروست بكرێن و لە شارەكانیان لێیان سوودمەندبن”.
بەرپرسانی ئیدارەی ناوچەكەش لە چاوەڕوانی رێنمایدان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا زانیاری لەبارەی شوێن و درووستكردنی ئەو یەكە نیشتەجێبوونانە بخەنەڕوو.