پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلیەكانی سنووری قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی مانگانەی مۆلیدە ئەهەلییەكان دوو فاكتەری سەرەكی هەن، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی كە ئەم بەرز بوونەوەیەش لە بۆرسەی جیهانییە نرخی گازوایل بەشێوەی %100 بەرز بۆتەوە، هەروەها لەوەرزی هاویندا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای مۆلیدە بەراورد بە مانگەكانی دیكە و گۆڕانی كەش و هەوا بووە هۆی ئەوەی كە كارەبای نشتیمانی زیاتر هەبوو، بەڵام لە ئێستا زیاتر پێی دەكەین، هەروەها مۆلیدەیەكیش بۆ مۆلیدەیەكی ترگۆڕانی بەسەر دادێت ئەمەش جاری واهەیە پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا جیاوازیان هەیە شكانی مۆلیدەو خراپبوونی پێنەكردنی كەمترە ئەمە گۆڕانكاری لە نرخ دەكات بۆیە ئەم گۆڕانكاریانە روو دەدەن لە گەڕەكەكان”.
مەولان قادر، سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدەكان لەسەنتەری قە زای ناوەندی سۆران، ئاشكراشیكرد:” نرخی ئەمپێری كارەبا لە دەستهەڵاتی ئێمە دانییە تەنها لەدەستهەڵاتی پارێزگادا هەیە ئەو لە سیستەمێكدا تێكڕای كارەبای مانگانە وەردەگیرێت و دابەشی سەر نرخی غز دەكات، هەروەها كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا جار بە جار گۆڕانكاری بەسەر دادێت تێكڕای كاركردن چەند بەرزتر بێت نرخەكەی زیاتر دەبێت وە چەن كەمتر بێت نرخەكەی كەمتر بێت”.
ئەوەشی خستەڕوو:” ئەم مانگەش نرخی گازوایل هیچ گۆڕانكاریەكی ئەوتۆی بەسەردانەهاتووە لەگەڵ مانگی رابردوو پێدانی كاتژمێرەكانی كارەباش زیاتربێت كەمتر نەبووە بۆیە ئەگەری هەیە هەمان نرخی مانگی رابردوو بێت، هەروەها هاوڵاتییان گلەیان هەیەو حەز دەكات پێدانی كارەبا زیاتر بێت، لەسنووری ئیدارەی سۆران ئەو خشتەیەی كارەبای سۆران جێ بەجێ دەكرێت خشتەیەكی خراپە زیاتر لە 16ساڵە ئەم خشتەیە كار دەكات، پێویستە گۆڕانكاری تێدا بكرێت بكرێت بە نۆرە لە نێوان كارەبای نشتیمانی و مۆلیدە ئەهلیەكان كارە دەكەین هەمان كاردەكەین، هەروەها لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران نزیكەی 120 مۆلیدەی ئەهلی هەن رۆژانە كارەبا دەدەن بە دانیشتوانی قەزای ناوەندی سۆران .