زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەڵێت، رۆژانە بەپێی ئەو بەنزینە حكوومیەی بەدەستمان دەگات، بەسەر ژمارەیەك بەنزینخانەكانی سنوورەكە دابەش دەكرێت و بە شۆفێران دەدرێت.
ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” رۆژانە بەپێی ئەو بەنزینە حكوومیەی بەدەستمان دەگات، بەسەر ژماریەك لە بەنزینخانەكانی قەزاو بەشێك لە ناحییەكانی سنوورەكەمان دابەشی دەكەین، ئەوانیش هەر لیترێك بە بەنرخی 750 دیناری بە شۆفێران دەدەن، زۆرترین بەنزینەكەش بە قەزای ناوەندی سۆران دەدرێت”.
گووتیشی: ” ئەم بەنزینە حكوومییە كوالێتییەكەی زۆر باشە، بەردەوامیش لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند چاودێری دەكرێت، هەر شۆفێرێكیش گلەیی لە كوالێتەكەی هەیە دەتوانیت پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی كۆڕەك ( 07501001041 ) بكات بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بكەین.