زاری كرمانجی-سۆران
دەرفەتێكی دیكە دراوەتە ئەو كەسانەی كە چەكەكانیان تا ئێستا تۆمارنهكراوە، بەپێچەوانەوە هەركەس چەكی بێ مۆڵەتی لەدەست بگیرێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.
مقەدەم هەرێم فازڵ، بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ئەو كەسانەی چەكیان لە ماڵەكانیان هەیە دەرفەتێك هەیە تا 21-9-2023 سەردانمان بكەن و تۆماری بكەن، بە پێچەوانەوە دەست بەسەر چەكەكانیان دادهگیرێت رووبەڕوی یاسا دەكرێنەوەو دەدرێنە دادگا”.
بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاشكراشی كرد: ” لە ئێستادا مەفرەزەكانمان بەردەوامن لە شارو شارۆچكەكانی سنووری ئیدارەی سۆران، هەركەس چەكی لێبگیرێت دووچاری سزایی یاسایی دەبێتەوە.