زاری كرمانجی- سۆران:
بەرپرسی سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەكانی سۆران، ئاشكرای دەكات،” مەترسییەكانی تای خوێنبەربوون بەردەوامە و هاووڵاتییان دەبێ ئەو ڕێنماییانە جێبەجێ بكەن كە پێشتر بڵاوكراونەتەوە.
جەواد مەهدی، بەرپرسی سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” مەترسییەكانی تای خوێنبەربوون لەم وەرزەی ساڵ زیاتر مەترسی هەیە، پێویستە هاووڵاتییان بەردەوام ڕاچاوی ڕێنماییەكان بكەن بۆ خۆپارێزی لەم پەتایە.
گووتیشی:” جیا لەوانەی كە پێشتر تووشبوونە لە ئێستادا هیچ حاڵەتێكیی نوێ تووشبوون بەم پەتایە تۆمار نەكراوە، بەڵام ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی كە بڵێین نەخۆشییەكە كۆتای پێهاتووە”.