مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
177 هەزار کەس بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆماری دەنگدانیان نوێ کردووەتەوە و 26 هەزار گەنجیش ناوی خۆیان تۆمار کردووە تا بتوانن بۆ یەکەمین جار ئەم پرۆسەیە تاقی بکەنەوە.
جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، تا پێنجشەممەی ڕابردوو177 هەزار و 229 کەس لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆماری دەنگدانیان نوێ کردووەتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئاشکراشی کرد کە 26821 گەنجی لەدایکبووی ساڵی 2005، ناوی خۆیان بۆ دەنگدان تۆمار کردووە کە بۆ یەکەمین جار بەشدار دەبن لەم پرۆسەیەدا.
نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاکانی هەرێم، بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەم جۆرەی خوارەوەیە :
پارێزگای هەولێر: 72 هەزار و 502 کەس؛ 10 هەزار و 398 لەدایکبووی 2005 خۆیان تۆمار کردووە.
پارێزگای سلێمانی: 71 هەزار و 557 کەس؛ 10 هەزار و 45 لەدایکبووی 2005 خۆیان تۆمار کردووە.
پارێزگای دهۆک: 33 هەزار و 170 کەس؛6 هەزار و 378 لەدایکبووی 2005 خۆیان تۆمار کردووە.

































































