زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراونی سۆران، دەڵێت ” ئەگەرچی هەوڵەكان بەردەوام بوونە بۆ ئەوەی حكوومەتی عێراق قەربووی كەس و كاری ئەنفالكراوان بكاتەوە، كەچی بەداخەوە نەك قەربووی نەكردوونەتەوە، بەڵكوو داوای لیبوردنیشی نەكردووە.
كەریم كاوە بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراونی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند : ” ئەگەرچی بەپێی دەستوور و بڕیاری دادگا و تەنانەت لە پەرلەمانیش دەبوایە حكوومەتی ناوەند قەربووی كەس و كاری ئەنفالكراوەكان بكاتەوە، بەداخەوە تا ئێستا حكوومەتی عێراق، نەك تەنها پابەند نەبووە بەڵكوو داوای لیبوردنیشی لە كەس و كاری ئەنفالكراوان نەكردووە، ئەوەش جێگەی نیگەرانییە”.
گووتیشی: ” هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام بووە، بۆ ئەوەی حكوومەتی عێراق پابەند بێت بە دەستوورو قەربووی كەس و كاری ئەنفالكراوان بكاتەوە، هەروەها وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانیش لە 14-4-2023 لە سەردان و دانیشتنێكدا لە گەڵ سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەو پرسە كردووە، كەچی بەداخەوە تائێستا حكوومەتی عێراق باپەند نەبووە”.
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراونی سۆران، دەشڵێت: ” دەبوایە حكوومەتی عێراق مووچەو مافەكانی كەس و كاری ئەنفالكراوان دابین بكات، بەڵام لەبری ئەو حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆیان دابین دەكات.