سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای سلێمانی روویدا کە لەلایەن بەشێك لە هاوڵاتییانەوە هەستیپێكرا.
كاتژمێر (٦:٣١) خولەكی بەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ لە باكووری رۆژئاوای سلێمانی و نزیك زنجیرە چیای پیرەمەگرون بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤.١) پلەی ڕێختەر ڕوویدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، بومەلەرزەكە بە قوڵای شەش كیلۆمەتر و بە دووری (٢٥) کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانی ڕوویداوە و چەقەكەشی لە نێوان گوندەکانی هەنارانی سەروو و کانی مەنم بووە.